رۆژێك پێش جەژن پشووە

:: AM:09:56:05/04/2024 ‌
رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە ئەوەیش ساڵڕۆژی رووخانی رژێمی بەعسە.

بەپێی ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە رۆژی نۆی نیسان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، حكوومەتی عێراقیش ئەو رۆژی كردووە بە پشوو.

هۆكاری پشووەكە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق لە ساڵی 2003 لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان.

ئەو ڕۆژە پشووە دەكەوێتە رۆژی سێشەم كە رۆژێك پێش جەژنی رەمەزانە.



وشە - رامیار جەواد