جووتبرا هەوڵی تێكدانی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچە دەدەن

:: PM:05:26:05/04/2024 ‌
ئاشكرا بوو ئامانجی سەردانی نهێنی قوباد تاڵەبانی بۆ لای سوودانی تێكدانی چارەسەریی كێشەی مووچەیە و بڕیارە بە هەمان مەبەست سبەی بافڵ تاڵەبانیش بگاتە بەغدا.

سایتی بوار میدیا و چەند میدیایەكی سلێمانی هەواڵی چوونی قوباد تاڵەبانی بە نهێنی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی بڵاوكردەوە.
 
بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە" ئامانج لەم سەردانە نهێنییە هەوڵێكە بۆ تێكدانی دۆخی مووچەخۆرانی كوردستان، یەكێتی نایەوێت دۆخی خەڵك بەتایبەتی لەم كاتەدا كە باسی هەڵبژاردن دەكرێت چاك ببێت، چونكە دەیانەوێ بازرگانی بەم بابەتەوە بكەن. 

لە زانیارییەكاندا هاتووە، یەكێتی كار بۆ ئەوە دەكات كە مووچەی سلێمانی بە جیا بنێردرێت و كێشە بۆ هەژماری من دروست بكرێت، بەڵام هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆی نێوان هەردوولا كێشەی مووچەی چارەسەر كرد.



وشە - وشه‌