ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەنجامدانی هەڵبژاردن راگەیاند

:: PM:10:40:05/04/2024 ‌
دوای ئەوەی راگەیەنرا لە هەرێمی كوردستان لانی كەم 400 هەزار كەس پەنجەمۆری ناخوێنێتەوە لە كۆمسیۆندا و بەبڕیارێكی دادگای فیدراڵیش پێكهاتەكان بێبەش كران لە كورسی كۆتاكان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، لە هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا دەمانەوێت دڵنیابین كە خەڵكی نوێنەرایەتییەكی راستەقینە دەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی پێنجی ئاداری 2024، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەمیانی وەڵامی پرسیارێكدا رای گەیاند، ئێمە دەمانەوێت لە كوردستاندا هەڵبژاردنێك بكرێت كە هەموو كەسێك بەشدار بێت لەم هەڵبژاردنە و دڵنیاشبین لەوەی كە خەڵكی نوێنەرایەتییەكی راستەقینە دەكرێت و بەشێوازێكی دروست نوێنەرایەتی دەكرێن. 

لەبارەی بەرەوپێشوەچوونی پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایشەوە، بلینكن رای گەیاند، پێویستە پێوەندی نێوان هەرێم و بەغدا بە شیوازێكی ئەرێنی بەرەو پێش بچێت كە لەبەرژەوەندی هەموو خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان بێت. 

بلینكن ئاماژەی داوە، لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ هەردوو لا لە حكوومەتی هەرێم و بەغدا دووپاتیان لەو پرسانە كردووەتەوە و هەڵبژاردنیش بەشێك بووە لەو پرسانە.


وشە - پۆڵا مەحموود