دوای هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا له‌لایه‌ن میدیاكانی حزبه‌كه‌یه‌وه، هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوایان لێ ده‌كه‌ن، نه‌ڕواته به‌غدا و كێشه بۆ ڕێككه‌وتن و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دروست نه‌كات.
كاوه حاجی ڕه‌سووڵ چاودێری سیاسی و یاساناس، بۆ "وشه' ڕای گه‌یاند، پێداگرییه‌كانی مه‌سروور بارزانی و به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكان، توانی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكات كه ئه‌وه‌ش بچووكترین مافی هاووڵاتییانی كوردستانه، نابێت قووتی مووچه‌ی ئه‌م هه‌رێمه تێكه‌ڵی ململانێی سیاسی بكرێت، سه‌رۆك وه‌زیران به‌رانبه‌ر هه‌موو پلانه ده‌ره‌كییه‌كان به‌هاوكاریی هاوبه‌شه ناوخۆییه‌كانیان وه‌ستایه‌وه.
خه‌ڵك باش بیریانه هاووڵاتییانی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ست و پێشنیاری كێ بودجه و مووچه‌یان له ساڵی 2014 بڕا
ئه‌و ده‌ڵێ، خه‌ڵك وشیارن و ده‌زانن بۆچی بافڵ ده‌ڕواته به‌غدا، خه‌ڵك باش بیریانه هاووڵاتییانی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ست و پێشنیاری كێ بودجه و مووچه‌یان له ساڵی 2014 بڕا، هه‌ر به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیش ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه پێشنیاری بڕینی بودجه و مووچه‌ی كوردستانی كرد.
به‌گوته‌ی ئه‌و چاودێره سیاسییه، كوردستانیان بڕوا به‌وانه ناكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ده‌یانه‌وێت پرسی چاره‌سه‌ركردنی مووچه به‌لاڕێدا به‌رن، ته‌نیا حزبێك نییه كار له‌سه‌ر خهراپكردنی دۆخی مووچه و ژیانی خه‌ڵكی ده‌كات، چه‌ندان په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی هاوكار و هاوبه‌شن له پلانه‌كان دژ به هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز ڕه‌سووڵ