بڕیار درا به دابینكردنی كورسیی تایبه‌ت بۆ خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، حكوومه‌ت بڕیاری دا له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی كورسییه‌كه، 100 هه‌زار دینار وه‌ك جه‌ژنانه و دیاری به‌سه‌ر ئه‌و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تانه‌دا دابه‌ش بكات.
یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایسته و گونجاوتر بۆ خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان به گشتی و ئه‌وانه‌ی كه گرفتی جووڵه‌ی ده‌ست و پێیان هه‌یه به‌تایبه‌تی.
له‌گه‌ڵ خێرخوازان، له‌سه‌ر هێڵن بۆ دابینكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كورسییانه
ئه‌و روونی كرده‌وه له‌گه‌ڵ خێرخوازان، له‌سه‌ر هێڵن بۆ دابینكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كورسییانه و ئه‌مڕۆ زیاتر له 100 كورسی بۆ خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان دابین كرا.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كار، دابینكردنی ئه‌و كورسییانه به شێوه‌یه‌كه كه خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان له گۆشه‌گیری و نه‌جووڵان ڕزگار ده‌كات، ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی له كاتی گونجاو و له كاتی پێویستدا بتوانن سه‌ردانی هه‌موو شوێنێك بكه‌ن و پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی كه كورسییه‌كان وه‌رده‌گرن، وه‌ك دیاری و جه‌ژنانه بڕی 100 هه‌زار دینار دابه‌ش ده‌كات.
هه‌ولێر\شۆخان ره‌شید