به‌رپرسێكی ره‌وتیی فوراتێن كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به‌دووری نه‌زانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ره‌وته‌كه‌یان و ره‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در، هاوپه‌یمانی رابگه‌یه‌نن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی نیسان بڵاوی كرده‌وه، هادی یاسری كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ره‌وتی فوراتێنه، حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی ناوی خۆی نابوو خزمه‌تگوزاری و بۆ ئه‌وه‌یش وه‌ك ده‌بینرێ كاری زۆری كردووه، بێگومان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهووی عێراقیش به‌شداری ده‌كه‌ین، ئه‌وجا به ته‌نیا بێت یان له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی تر ببینه هاوپه‌یمان.
یاسری له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی ره‌وته‌كه‌یانن و ره‌وتی سه‌در بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، روونی كرده‌وه كه هیچ به‌دوور نازانرێ ئه‌و هاوپه‌یمانییه بكرێ، چونكه هه‌ردوو ره‌وته‌كه له شه‌قامی عێراقیدا زۆرترین جه‌ماوه‌ریان هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی مه‌ترسییان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی ره‌وته‌كانی فوراتێن و سه‌در هه‌یه، ئه‌ویش زۆر ئاساییه، چونكه ئه‌و كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردن و دیموكراتییه.
دواتریش یاسری گوتی، ره‌وتی فوراتێن بۆ ته‌واوی لایه‌نه سیاسی و نیشتمانییه‌كان سینگی كراوه‌یه، بۆیه بۆ داهاتوو و قۆناغی تر، ره‌وته‌كه ده‌بێته چه‌ترێكی گشتیی نیشتمانی.
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌ندێك به‌رپرسی ره‌وتی سه‌در به‌مدواییه رایان گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری زۆره ره‌وته‌كه كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا بكات. ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه پێشتر موقته‌دا سه‌در رای گه‌یاندبوو له كاری سیاسی دووور ده‌كه‌وێته‌وه.