ئەمڕۆ بانكەكان تا سەعات یەكی شەو دەوام دەكەن

:: PM:04:07:06/04/2024 ‌
بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ مووچەیەكی تری فەرمانبەران دابەش دەكرێتن بڕیار دراوە كە بانكەكان تا سەعات یەكی شەو دەوام بكەن و تەواوی خانەنشینان و ئەوانەی ئەمڕۆ ناویان لە خشتەی مووچە هەیە مووچە وەرگرن. 

بانكی مەڵكەنی لە سلێمانی لە ئاگەدارییەكدا رای گەیاندووە كە ئەوان بە دوو شەفت دەوام دەكەن شەفتێكیان تا پێنجی ئێوارە و شەفتەكەی تریش تا سەعات 12 بۆ یەكی شەو دەمێننەوە تا هەمووان بتوانن لەو ماوەیەدا مووچەكانیان وەربگرن. 

لەلایەكی ترەوە بانكی شیلادزێ لە دهۆك رای گەیاند، مووچەخۆرانی هەردوو ناوچەی دێرەلووك و شیلادزێ كە لە لیستی مووچەی ئەمڕۆ شەموو مووچەیانە لە سەعات هەشتی شەو بۆ 12ی شەو دەتوانن سەردانی بانك بكەن مووچە دابەش دەكرێت.

بە هەوڵی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەماوەی هەفتەیەكدا هەردوو مووچەی مانگی شوبات و ئادار دابەش دەكرێت، پێشتر موژدەی چارەسەربوونی كێشەی مووچەی راگەیاندوو.

دابەشكردنی دوو مووچە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ئومێدی لای خەڵك زیاتر كرد و گەشانەوەی خستە بازاڕەكانی كوردستان. 



وشە - وشه‌