له میدیاكانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران، پرسی چۆنیه‌تیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بۆ كوژرانی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له سووریا به ده‌ستی ئیسرائیل، پرسێكی گه‌رمه و پسپۆڕ و چاودێره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیان باس له چۆنیه‌تیی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و پێیان وایه، ئێران نابێت هه‌ڵه‌ی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌ولێر دووباره بكاته‌وه.
یه‌كێك له‌و پسپۆڕ و چاودێره سیاسییانه بۆ میدیاكانی ئه‌و وڵاته له به‌رنامه‌یه‌كدا قسه ده‌كات و ده‌ڵێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران بۆ ئیسرائیل نابێت به‌لاڕێدا ببرێت و كوێرانه هه‌ولێر بكرێته ئامانج، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ڵامدانه‌وه‌كه بارته‌قای هێرشه‌كه به‌هێز بێت.
ئه‌و كه ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و ناوی ئاشكرا نییه، ره‌خنه له مووشه‌كبارانی هه‌ولێر به‌ده‌ستی سوپای پاسداران ده‌گرێت و گومان ده‌خاته سه‌ری و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێران به‌و هێرشه‌ی كردیه سه‌ر هه‌ولێر و به‌قسه‌ی خۆی تۆڵه‌ی سه‌ندووه‌ته‌وه، نه‌ده‌بوو رووداوی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵگه‌ی ئێران له دیمه‌شق دووباره ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ وه‌ڵامه‌كه‌یان له‌جێی خۆی نه‌بووه. وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبینی بووه و له‌وه نه‌ترازاوه یان هه‌ولێری كردووه‌ته ئامانج، یان به مووشه‌ك هه‌ندێك خاڵی پێكاوه.
ده‌بێت ئه‌مجاره واز له هه‌ولێر و مووشه‌كبارانكردن بهێنن
به‌گوته‌ی ئه‌و چاودێره سیاسییه، ده‌بێت ئه‌مجاره واز له هه‌ولێر و مووشه‌كبارانكردن بهێنن، به‌ڵكو ده‌بێت رێكارێكی نوێ بدۆزنه‌وه كه یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بێت له ناكاو بێت و دوژمن هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی نه‌كات، بنه‌مای دووه‌میش ئه‌وه‌یه گورزه‌كه بارته‌قای قوربانییه‌كانیان بێت و هاوسه‌نگی هه‌بێت.
جێی باسه ساڵی رابردوو ئێران ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری ناسراوی هه‌ولێری مووشه‌كباران كرد كه به‌هۆیه‌وه خۆی و منداڵێكی و میوانێكی و خزمه‌تگوزارێكی شه‌هید بوون. ئێران گوتی ماڵه‌كه‌ی شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌كان بووه، به‌ڵام له تۆمه‌تێك زیاتر هچ نه‌بوو و ئێران به‌م كاره‌ی چ له ئاستی ناوچه‌یی و چ له ئاستی جیهانی شه‌رمه‌زار بوو.
ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عێراق ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه تۆمه‌ته‌كانی ئێران، به‌تاڵن و له هه‌رێمی كوردستان هیچ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیلییه‌كان به ئاشكرا یان به نهێنی نییه تا ئێران بیكاته ئامانج. ئێران پێشتریش ماڵی سه‌رمایه‌داری تر و بنكه‌كانی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له قوولایی خاكی كوردستان مووشه‌كباران كردووه، له كاتێكدا فڕیان به ئیسرائیله‌وه نه‌بووه.