خه‌ڵكی كوردستان لای ئاشكرا بووه كه كێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری مووچه‌كه‌یدا و به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و به‌بێ سازش مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی مسۆگه‌ر كرد، به‌ڵام ئێسته كه یه‌كێتی له‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا هیچ پشكێكی نییه كۆنه قین دێننه‌وه به‌رباس و باسی سه‌ردانه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن.
كه‌سێكی وه‌ك ستران عه‌بدوڵا كه به‌هۆی ستایشی بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه له شوێنه‌كه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ، سه‌ردانه‌كانی بافڵ بۆ به‌غدا قازانجی هه‌بووه، به‌ڵام یه‌ك قسه‌ی نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی كردووه له‌باره‌ی مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی پێشووی كوردستان ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له به‌غدا بینیبێت هه‌ر ئه‌وه بووه له باوه‌شی ره‌یان كلدانی دا بووه.
د.جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێم سه‌یره یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات ئه‌و دڵخۆشییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بشێوێنێت و خۆی بكات به خاوه‌نی ئه‌و ده‌ستكه‌وته گرنگه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان باسی سه‌ردانه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، خۆ ڕوونه ئه‌نجامی یه‌ك سه‌ردانی رانه‌گه‌یه‌نرابوو، چونكه پڕبوو له خیانه‌ت و دژایه‌تی بۆ كوردستان، له‌كاتی بودجه و كاته‌كانی دوایین هه‌موو په‌یامه‌كانی له به‌غدا دژی كوردستان بووه.
ئه‌و دووپات ده‌كاته‌وه كه پێوه‌ندییه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی به به‌غدا سنووردارن، چونكه ره‌یان كلدانی و چه‌ند سه‌ركردیه‌كی میلیشیان ده‌ناسێت و هه‌رده‌م له باوه‌شی ئه‌واندا بینراوه.