كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێم دەستی پێ كرد

:: PM:11:01:06/04/2024 ‌

وەك چاوەڕوان دەكرا لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەشداری لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بكات، بڕیارە لە كۆبوونەوەكە چەند پرسێكی گرنگ لەگەڵ سەرانی ئەو هاوپەیمانیەتییە باس بكات، لەوانە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هیتریش.

ئەمشەو سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ بووەوە، ئەوان باسی رێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێم و عێراقیان لەبارەی مووچەوە كرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە كۆبوونەوەیەكی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی بەڕێوە دەچێت و سەرۆكی هەرێمیش بەشداری تیادا دەكات.

بەپێی سەرچاوەكان سەرۆكی هەرێم باسی چەند پرسێكی گرنگ لەگەڵ سەرانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەكات، لەوانە بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و دەركردنی یاسای نەوت و غاز و گۆڕانكارییەكانی بودجە پێوەست بە هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی یەكجاریی كێشەی مووچە و بابەتی بەجێكردنی مووچە و هیتریش.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل