فه‌له‌ستین له ساڵی 2011 له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو ببێته ئه‌ندامی فه‌رمیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام دواتر پێی باش بوو تا قۆناغێكی تر وه‌ك ئه‌ندامی چاودێری هه‌میشه‌یی پێگه‌ی خۆی بپارێزێت، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سبه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان داواكاری كۆ ده‌بێته‌وه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی مالت له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات رای گه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌م هه‌شتی نیسان، ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ساز ده‌كات تا له‌باره‌ی ئه‌ندامێتیی فه‌رمی و هه‌میشه‌یی فه‌له‌ستین له رێكخراوه‌كه قسه بكات.
ئێسته فه‌له‌ستین ته‌نیا ناتوانێت له كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگ بدات، ئه‌گه‌رنا له زۆربه‌ی بڕیاره‌كاندا مافی ده‌ربڕینی بۆچوون و پێشنیاری هه‌یه و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه و راپۆرته‌كانیشی ده‌خرێته به‌رده‌ست.
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' جگه له فه‌له‌ستین، ڤاتیكانیش هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه، تا ئه‌م ساته ئه‌ندامی چاودێری هه‌میشه‌یی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
ڤاتیكانیش هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه
ئه‌گه‌ر وڵاتێك بخوازێت ببێته ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوا له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی رێكخراوه‌كه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته ده‌نگدانه‌وه.
بۆ سه‌رخستنی داواكارییه‌كه، پێویسته له 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش لانی كه‌م نۆ ئه‌ندام ده‌نگی پێ بده‌ن، جگه له‌مه هیچ كام له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دژایه‌تی نه‌كه‌ن یان مافی ڤێتۆ دژی داواكارییه‌كه به‌كار نه‌هێنن.
دواتر كه پڕۆژه‌كه گه‌یشته ئه‌نجوومه‌نی گشتیی رێكخراوه‌كه، ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ده‌نگی پێ بده‌ن تا وڵاته‌كه به فه‌رمی ببێته ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.