چاودێرانی سیاسی پێیان وایه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت سه‌ربكه‌وێت، ده‌بێت ئیراده‌ی پارتی سه‌ربكه‌وێت چونكه تاكه حزبه خۆی به‌كوردستانی ده‌زانێت و چۆك دانادات، سه‌رۆك وه‌زیران له واشنتن مه‌ترسییه‌كانی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستانی بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕوون كرده‌وه، ده‌ستكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ئیراده‌ی پارتی و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست هاتووه.
له‌وباره‌یه‌وه فارووق عه‌بدولكه‌ریم چاودێری سیاسی، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، سیستمی مووچه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانانه‌ی كه به‌شێك له سه‌رانی عێراق هه‌یانبوو به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نزیك له ئێرانن، به هاوكاری یه‌كێتیی و چه‌ند حزبێكی تری كوردستان به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن، هه‌موویان گوتاریان وابوو چۆن په‌رله‌مانی كوردستانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئاواش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان نه‌مێنێت له ڕێی گوشاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، پارتی دژی پیلانه‌كان وه‌ستایه‌وه و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی بۆ واشنتن، هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی بۆ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا باس كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پارتی دژی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه وه‌ستاوه‌ته‌وه كه له پشتی بڕیاره سیاسییه‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق، نه‌خشه‌كه‌ی له ده‌وڵه‌تێكی هه‌رێمی كێشراون.
ئامانجی حكوومه‌تی هه‌رێم بوو، به‌ڵام لایه‌نه نه‌یاره‌كان ده‌یانویست ڕێكاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر بێت
به‌گوته‌ی ئه‌و چاودێره سیاسییه، ئێسته هاتنی مووچه‌ی گشتیی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هێزه‌كانی ته‌ناهی كه له كاتی خۆیدا وه‌ری ده‌گرن، ئامانجی حكوومه‌تی هه‌رێم بوو، به‌ڵام لایه‌نه نه‌یاره‌كان ده‌یانویست ڕێكاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر بێت كه عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕاسته‌وخۆ بدات، فه‌رمانبه‌ران هیچ ئینتیمایان بۆ حكوومه‌تی كوردستان نه‌بێت، له كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیاره له فه‌رمانبه‌ره‌كانی.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ربكه‌وێت، ده‌بێت ئیراده‌ی پارتی سه‌ربكه‌وێت، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تری كوردستان خۆیان به حزبی عێراقی ده‌زانن جگه له پارتی كه خۆی به‌حزبی كوردستانی ده‌زانێت، پارتی ئاماده نه‌بوو چۆك دابدات و بڕواته ژێر بڕیاره‌كانی به‌ناو دادگای فیدراڵی و دژی وه‌ستایه‌وه، ئه‌م ده‌ستكه‌وته بۆ مووچه‌خۆران، ده‌ستكه‌وتی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانییه.
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز ڕه‌سووڵ