شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بوونه‌وه.
شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتبوون له، هێمن هه‌ورامی و ئامینه زیكری، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و جه‌عفه‌ر ئیمینكی و ئه‌ندامانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌گه‌ڵ شاندێكی یونامی به سه‌رۆكایه‌تی كۆلدیا كۆردۆن جێگری جینین پلاسخارت بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌ندامێتی پسپۆرانی یونامی بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن، كۆ بوونه‌وه.
هێمن هه‌ورامی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر پێشنیازی جینین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوو له دوایین سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا داوای كرد شاندێكی پسپۆر و ته‌كنیكیی یونامی بێنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی له‌سه‌ر را و سه‌رنج و تێبینی و بۆچوونه‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گفتوگۆ بكه‌ن.
له دانیشتنه‌كه‌دا، شاندی یونامی دووپاتیان له گرنگی و بایه‌خی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی جێی متمانه‌ی هه‌مووان و به‌شداریی هه‌مووان كرده‌وه و رایانگه‌یاند به په‌رۆشن بۆ ئاگاداربوون له ورده‌كاری سه‌رنج و تێبینی و بۆچوونه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
"وه‌ك شاندی پارتی بۆمان روونكردنه‌وه كه یونامی شاهێدی ئه‌وه‌یه دوو ساڵ بوو پارتی داوای هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد و پابه‌ند بوو به ئه‌نجامدانی و چوار جار سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌ڕسوومی ده‌ركرد و هه‌ندێ لایه‌نی تر چۆن رێگر بوون و چۆن نه‌یانده‌هێشت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردنی ره‌شنووسی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بێت و چۆن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بوون" هێمن هه‌ورامی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه، كه ئێسته‌ش پارتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه به مه‌رجێك دوور بێت له دیزاینی پێشوه‌خته و ده‌بێت یونامی له‌سه‌ر خه‌ت بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ته‌كنیكییه‌كان و زامنكردنی پاكی و بێگه‌ردی كۆی پرۆسه‌كه و به دوور بێت له‌و ئاماده‌كارییه پێشوه‌خته‌ی هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ دیزاینی كورسییه‌كانی پارتی و ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران به‌رنامه‌ڕێژییان بۆ كردووه.