بەهۆی هەورەبروسكەوە پێشمەرگەیەك گیانی لە دەست دا

:: AM:10:49:08/04/2024 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبروسكەوە، پێشمەرگەیەكی لیوای 15 لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی، گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی نیسان، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبروسكەوە، پێشمەرگەیەكی لیوای 15 لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی گیانی لە دەست دا.

ئەوەیش زانراوە، لە سەعات پێنجی بەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری شارەدێی دیبەگە، پێشمەرگەیەكی لیوای 15 بەهۆی هەورەبروسكەوە گیانی لە دەست دا.

ئەوەیش زانراوە، پێشمەرگەكە ناوی غەفوور محەمەدە و دانیشتووی شارۆچكەی خەباتی سنووری پارێزگای هەولێرە، خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە، سێ كوڕ و كچێك.



وشە - رامیار جەواد