به‌هۆی ده‌ستپێكی گه‌ڕێكی تری دانوستانه‌كان له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و كشاندنه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له باشووری كه‌رتی غه‌زه، ده‌نگۆی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای حه‌ماس ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك هه‌بێت له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ هه‌شتی نیسان پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' ڕای گه‌یاند، به‌رپرسانی حه‌ماس دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له دانوستانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا ڕووی نه‌داوه، ئێسته فشارێكی ناوخۆی ئێجگار گه‌وره له‌سه‌ر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگ دروست بووه و ئیسرائیلییه‌كان ده‌یانه‌وێ به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست دیله‌كان ئازاد بكرێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك هه‌بێت له دانوستانه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئێسته ئیسرائیل كاتز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كات، گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی نوێ له دانوستانه‌كان و له به‌شێكی گرنگی دانوستانه‌كان.
ماوه‌ی شه‌ش مانگه شه‌ڕی غه‌زه به‌رده‌وامه و لایه‌نه‌كان درێژه‌یان به دانوستانی نێوانیان داوه، ئیسرائیل له دۆخێكی ناوخۆی نه‌خوازراودایه و خه‌ڵكی ته‌لئه‌بیب نه‌ته‌نیاهۆیان ناچار به ڕێككه‌وتن كردووه له‌گه‌ڵ حه‌ماس بۆ ئازادكردنی دیله‌كان.