وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 14 هه‌زار و 747 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه رای گه‌یاندووه، پاڵپشت به‌ماده‌ی 14 له سیستمی ژماره شه‌شی ساڵی 2011ی پێڕه‌وی نیزامی ڕاژه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به یاسای ژماره 38ی ساڵی 2007، ئاماژه به فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره‌ی گشتیی تایبه‌ت به‌ڕێنوێنی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان، بڕیار درا به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی 14 هه‌زار و 747 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه دیوان و لیواكانی پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌م پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه گوزارشته له خشته‌ی نه‌ورۆزی 2024ی كارمه‌ندان.
جیا له‌وه پێشبینی ده‌كرێت كه پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی شارستانیش بگه‌ڕێته‌وه كه له ساڵی 2015ه‌وه به هۆی بڕینی بودجه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه راگیراوه.