به‌رپرسانی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دوای شه‌ش مانگ له به‌رده‌وامی پێكدادانه‌كانی حزبوڵای لبنان و سوپای ئیسرائیل، ئێسته داوا له هه‌ردوو لایه‌نه‌كه ده‌كات شه‌ڕ وه‌لا بنێن و ده‌ست به گفتوگۆی دیپلۆماسییانه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌شتی نیسان، جوانا ورۆنێكا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لبنان و ئارۆڵدۆ لازارۆ سه‌رۆكی هێزی ئاشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر سنووری لبنان، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا
ڕایان گه‌یاند، ''شه‌ش مانگه پێكدادانی نێوان حزبوڵای لبنان و ئیسرائیل به‌رده‌وامه و هه‌ردوولا سنووری یه‌كتریان به‌زاندووه، ده‌بێت به زووترین كات پێكدادانه‌كان كۆتاییان پێ بهێنرێت''.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا به‌رپرسانی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، به‌رده‌وامبوونی پێكدادانه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كتر به مووشه‌ك و درۆن، ده‌بێته هۆی خزاندنی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بۆ ناو شه‌ڕێكی خوێناوی و پێویسته ڕێ له‌و سیناریۆیه بگیرێت.
به‌مدواییه شه‌ڕی نێوان حزبوڵای لبنان و ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته لووتكه و هه‌ردوولا زیانی گیانییان پێ كه‌وتووه، به‌ڵام ئیسرائیل به شێوازێكی توندتر وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵای لبنان ده‌داته‌وه، ئێسته سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌ته زۆنێك كه هیچ كه‌س بۆی نییه پێیدا تێپه‌ڕ ببێت، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی حزبوڵا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی ئابووریی كشتوكاڵی ئیسرائیل.