ئومێد خۆشناو: هیچ سەركردە و كادرێكی پارتی باسی ڕێگریكردنی لە هەڵبژاردن نەكردووە

:: AM:11:04:09/04/2024 ‌
ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕای گەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ پارتی ئەستەمە، ئەو ژمارانەش كە لە تیروپشكی كۆمسیۆندا بە لیست و كاندیدەكان دراون، كاتین و ڕاستەقینە نین.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ "دەنگی ئەمەریكا" ڕای گەیاندووە، هیچ سەركردە و كادرێكی پارتی باسی ڕێگریكردن لە هەڵبژاردنی نەكردووە، بەڵام راستییەك هەیە ئەگەر پارتی بەشداریی نەكات، ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەستەم دەبێت و ناتوانرێ بكرێت.

ئەوەشی گوت، پارتی تێبینیی هەیە و ئەوەی كراوە كراسێكە بە باڵای خەڵكی تر دووراوە، ئەمەی ڕوو دەدات دژایەتیی پارتی نییە، بەڵكو دژایەتیی قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستانە. 

لەبارەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ژمارەی لیست و كاندیدەكان بەبێ پارتی، ئومێد خۆشناو گوتی، ئەو ژمارانەی دانراون ژمارەی كاتین و ڕاستەقینە نین. پارتی سوورە لەسەر تێبینییەكانی و هەوڵی چارەسەركردنیان دەدات. دەبێت لایەنەكانی تریش تێبینییەكانی پارتی بەهەند وەربگرن، چونكە ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنین لە وادەی دیاریكراودا.




وشە - سۆران عەزیز