میسر لەبارەی پەچەوە بڕیاری دا

:: AM:11:47:09/04/2024 ‌
دادگای بەڕێوەبردنی میسر لە ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیاری دا، سكاڵای قەدەغەكردنی بەكارهێنانی "پەچە" لە قوتابخانەكانی وڵاتەكەی قبووڵ دەكات.

هاووڵاتییان هەیسەم عەبدولمەجید و ئەشرەف عەبدولغەنی، سكاڵایەكی یاساییان لە دادگای میسر تۆمار كردبوو داوای كۆتاهێنان بە بڕیارەكەی وەزیری پەروەردە دەكرد، بۆ قەدەغەكردنی پەچە لە قوتابخانەكاندا كە لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنەوە دەستی پێ كرد.

لە ئەیلوولی 2023دا، وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی تەكنیكی میسر، ژمارەیەك بڕیاری دەركرد كە تایبەتمەندییەكانی جلوبەرگی قوتابخانەكان دیاری دەكات، یەكێك لە بڕیارەكانیش قەدەغەكردنی بەكارهێنانی نیقاب "پەچە" بوو لە قوتابخانەكاندا، ئەمەش بووە مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. 

بەگوێرەی بڕیارەكە، "بەكارهێنانی سەرپۆش- لەچك بۆ خوێندكارانی كچ ڕێپێدراوە، بە مەرجێك ڕووخساری نەشارێتەوە و نەیكاتە پەچە.

وەزارەتی پەروەردە دووپاتی كردەوە ئەگەر خوێندكارەكە لەچك لەسەر بكات، دەبێت سەرپەرشتیارەكەی ئاگاداری هەڵبژاردەی كچەكەی بێت و لەسەر بنەمای خواستی خۆی بێت، نەك بە فشار لە كچەكەی كردبێت.

لە كۆتاییدا دادگای بەڕێوەبردنی میسر لە ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیاری دا، هەر كەسێك ئارەزووی لێ بێت لەمەودوا دەتوانێت پەچە بكات بەمەرجێك شتەكە ئارەزوومەندانە بێت.



وشە - سۆران عەزیز