هاتوچۆی بازرگانی لە نێوان كوردستان ئێران رادەگیرێت

:: PM:01:53:09/04/2024 ‌
بڕیارە ئەمشەو لە سەعات 12 هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 سەعات لە سەرجەم دەروازەكانی نێوان كوردستان و ئێران رابگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی نیسان، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەرجەم دەروازەكان ئاگادار كراونەتەوە لە سەعات 12ـی ئەمشەو تا سەعات 12ـی شەوی داهاتوو، جووڵەی بازرگانی بە تەواوەتی دەوەستێت.

ئەوەیش زانراوە، ئەو بڕیارە لە یەكەم ڕۆژی جەژندا بۆ ماوەی 24 سەعاتە و جووڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ ئێران دەوەستێت، بەڵام هاتوچۆی گەشتیاری بەردەوام دەبێت و هیچ كێشەیەكی نابێت.

هەرێمی كوردستان و ئێران لە چەندان دەروازەوە پێوەندیی بازرگانی و ئاڵوگۆڕیان هەیە، بەڵا دەروازەی حاجی ئۆمەران و باشماخ گرنگترین دەروازەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە، نزیكەی 45 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت، بۆ ڕۆژانی جەژن دەبێت هەموو هۆتێل و چێشتخانەكان و شوێنە گشتییەكان كراوە بن.




وشە - رامیار جەواد