سه‌رۆكی یه‌كێتیی گشتیی هاورده و ناردنكارانی كوردستان رای گه‌یاند، له كۆی ئه‌و نۆ بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ری كردن، پێنجی ڕاسته‌وخۆ و چواره‌كه‌ی تریشی به ناڕاسته‌وخۆ ئه‌ندامانیان لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتیی گشتیی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه، بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی له 27ی ئادار راگه‌یه‌نرا، بڕیارگه‌لێكی زۆر گرنگ و جێی بایه‌خ بوون، هاووڵاتییان به‌گشتی و بازرگانان و ده‌ستی كار و بازاڕ به‌تایبه‌تی لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
ئه‌و ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك له‌و بڕیارانه، بریتین له داشكاندنی 20%ی پاره‌ی كاره‌با و ئاو و هاتوچۆ، داشكاندنی 50%ی ڕسووماتی هێنانی گۆشت و داشكاندنی 20%ی ڕسووماتی كرێی شاره‌وانیی كرێچییان، لێخۆشبوو‌ن له سزای دواكه‌وتنی باجی كاسبكاران و لێخۆشبوونی سزا له دواكه‌وتنی به‌شداریی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی".
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازاڕ و جووڵه‌ی بازرگانییه‌وه ده‌بێت
به‌گوته‌ی شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، چوار بڕیاره‌كه‌ی تر پێوه‌ندیدارن به مووچه، قووتی هاووڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازاڕ و جووڵه‌ی بازرگانییه‌وه ده‌بێت، ناڕاسته‌وخۆ بازرگانان و ئه‌ندامانیان لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی گشتیی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌موو لایه‌ك وه‌ك چۆن پێویسته وێڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی خۆڕاگریی مووچه‌خۆران و هاووڵاتییان بكه‌ن، پێویسته ئاواش سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران و تیمه‌كه‌ی بكه‌ن كه له كاته سه‌خته‌كاندا بڕیاره گرنگه‌كان ده‌دات.