هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵی فڕه‌نسا، له بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا دوو گرێبه‌ستی گرنگیان واژوو كرد.
گرێبه‌سته‌كان به ئاماده‌بوونی زیاد عه‌لی فازڵ وه‌زیری كاره‌بای عێراق، واژوو كران و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، تۆتاڵ هه‌زار مێگاوات كاره‌با به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی پاك به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
پڕۆژه‌كه له پارێزگای به‌سره جێبه‌جێ ده‌كرێ و به‌پێی ئه‌و گرێبه‌ستانه، كۆمپانیای تۆتاڵ له چوار قۆناغدا له ماوه‌ی دوو ساڵ پڕۆژه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌یگه‌یه‌نێته هه‌زار مێگاوات كاره‌با.
به‌و پێیه هه‌رجاره و به قه‌باره‌ی 250 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌یگه‌یه‌نێته هه‌زار مێگاوات كاره‌با.
به‌گوێره‌ی ''
ئینرژی پرێس'' وه‌زیری كاره‌بای عێراق، پێداگریی كردووه كه عێراق ئه‌و جۆره پڕۆژانه په‌ره پێ ده‌دات و ئامانجیه‌تی له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له داهاتوودا به خۆبژێوی بگات، زیاتر ئه‌و جۆره وزه‌یه به‌رهه‌م بێنێت و بیخاته تۆڕی نیشتمانیی كاره‌باوه كه مایه‌ی پیسكردنی ژینگه نییه.
جێی باسه ساڵی رابردوو كۆمپانیای تۆتاڵ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی له بواره‌كانی نه‌وت و گاز و كاره‌بادا كرد كه بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ جێبه‌جێیان ده‌كات و پڕۆژه‌كان ده‌یان ملیار دۆلاریان تێده‌چێت.