وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان، لیستی مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای به گرێبه‌ستبوونی "كۆی وانه‌بێژان" له ڕێی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێت.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات كه لیستی مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای به گرێبه‌ستبوونی (كۆی وانه‌بێژان) له ڕێی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق بكرێت، داوای ته‌رخانی دارایی له حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ بكرێت كه هه‌موو مامۆستایانی وانه‌بێژی كوردستان، وه‌ك گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی و له‌گه‌ڵ هه‌موو مووچه‌خۆراندا شایسته‌ی مووچه‌یان وه‌ربگرن.
وه‌زیری په‌روه‌رده داوای له هه‌موو لایه‌كیش كردووه پاڵپشتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت بن، له‌مباره‌یه‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ جێبه‌جێ بكات .
دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه له رۆژی سێشه‌م، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لیستی كۆی مامۆستایانی وانه‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق بكرێت.