بۆ ڕۆژانی جه‌ژن ته‌واوی یاره ئاگرینه‌كان و ته‌قه‌می له فرۆشگا‌كان قه‌ده‌غه كراوه و هه‌ر كه‌سێكیش بیفرۆشێت سزا ده‌درێت.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رای گه‌یاند، یارییه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی منداڵان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر منداڵان دروست ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی بێزاربوونی هاووڵاتییان به تایبه‌تی ئه‌و شوێنه و جێگه‌یانه‌ی منداڵ بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی خۆیان رووی لێ ده‌كه‌ن.
داوای كرد كه دایك و باوكان زیاتر ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و رێگری له كڕینی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی موروو بكه‌ن.
"له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌ئه‌ركدا ده‌بن و له هه‌رشوێنێك ئه‌م یارییانه‌ی منداڵان بفرۆشرێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و فرۆشیاره‌كه‌ش له ڕێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه" گۆران قادر وای گوت.