سەركردایەتییەكی یەكێتی بەڵگەی دیزاینكردنی هەڵبژاردنی سەلماند

:: AM:11:42:10/04/2024 ‌
لە كاتێكدا ئاشكرا بووە كە هەڵبژاردن ئەگەر لە هەرێمی كوردستان بكرێت دیزاین كراوە و بە دەستی دەرەكی، كورسیی لایەنەكان دیاری كراوە و ئامێری هاككردن ئامادەیە، بەڵام سەركردایەتییەكی یەكێتی بە تەواوی ئەوەی یەكلا كردەوە.

یەكێك لە تێبینییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر هەڵبژاردن كە وایكردووە بەشداری نەكات، ئەوەیە كە دەستی دەرەكی هەڵیدەسووڕێنێت و سەتان ناویش لە پێناو دیزاینكردنی هەڵبژاردنەكەدا سڕاونەتەوە و بۆیان نییە بەشداریی لە هەڵبژاردن بكەن. 

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی بەتەواوی ئەوەی بەدەستەوە داوە كە هەڵبژاردن، دیزاین كراوە و بە دڵی حزبەكەیەتی، بەهۆی ئەوەی ئاگاداری ورد و درشتی ئەوەن ناوی كێ‌ و لە كوێ‌ سڕاوەتەوە.

ئەو بە ئاشكرا بە میدیای حزبەكەی گوتووە، ئەوەی دانراوە ناوێكی زۆر لابراوە لە لیستی دەنگدان. ئەو دەڵێ‌، "هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ لە جیاتی كەسی تر دەنگ بدات و كورسیی هیچ پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی تر ناڕوات".

ئامانج خۆشناو چاودێری سیاسیی لە وەڵامی نێروەیی، بە "وشە"ی گوت، یەكێتی ئاگاداری دیزاینی هەڵبژاردنە بێگومان، ئەوەیشی كراوە بۆیان لەلایەن دەرەكی و پەنابردن بۆ شوێنی تر بۆیان كراوە. 

وەك دووپاتی كردەوە كە یەكێتی دەیەوێ‌ بەو دیزاینەوە هەڵبژاردن بكرێت و بابەتی لیستی مردووان و شتی تر تێكەڵ بە بابەتەكە دەكات، ئەگەرنا لیستی مردووان بۆ دەنگدان بوونی نەبووە، بەڵام ئامێری هاككردن لە رابردوو زۆر بوون.


وشە - وشه‌