لێزمەباران و هەورەبرووسكە بەردەوام دەبێت

:: AM:11:58:10/04/2024 ‌
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، تا ئێوارەی ئەمڕۆ بارانی بە لێزمە لەناوچەكانی كوردستان بەردەوام دەبێت.

بە گوێرەی پێشبینی كەشناسی، باران و هەورەبرووسكە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت.

 لە 24 سەعاتی رابردوودا، زۆرترین باران لە شارەدێی بامەڕنێی سەر بە پارێزگای دهۆك بووە كە 29 ملیم بووە، كەمترینیش لە شارۆچكەی دەربەندیخان بووە كە 0.2ی ملیمەترێك بووە.

هاوكات شەوی رابردوو بارانێكی بە خوڕ هەولێری گرتەوە كە باس لەوە دەكرێت تەنا لە دوێنی شەودا 20 ملیم باران لە شارەكەدا باریوە. 



وشە - وشه‌