زانا هۆڵەندییەكە جیا لە بوومەلەرزە وریاییەكی جیاواز دەدات

:: PM:12:01:10/04/2024 ‌

لە ماوەی ئەم هەفتەیە فرانك هو گربیتس، فەلەكناس و بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی وریایی لە بوومەڵەرزەیەكی بەهێزی لە نێوان 11 بۆ 13ی ئەم مانگە دا، ئەمڕۆ لە لاپەڕی خۆی باسی شتێكی جیاوازی كرد، كە ئەویش بەهۆی جووڵە و كەوتنە سەر یەك هێڵی هەسارەكان روودەدات، ئەویش تووشبوونە بە زرنگانەوەی گوێ.

ئەو زانایە كە بە بەردەوام هەواڵی تۆقێنەر لەبارەی بوومەلەرزەوە بڵاو دەكاتەوە دەڵێت، بەهۆی كاریگەریی شەپۆلێكی بەهێزی كارۆموگناتیسی بۆ سەر بەرگە هەوا و تویكڵی زەوی، ئەو كەسانەی هەستیارن، تووشی زرنگانەوەی بەهێزی گوێیان دەبن، ئەو لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، رەنگە بەسەرتدا تێپەڕ بووبێت، ئەوەش بەهۆی ئەندازەی هەسارەكانەوەیە، كاریگەرییەكی بەهێزی كارۆموگناتیسی دەكەوێتە سەر بەرگە هەوا و توێكڵی زەوی، كە رەنگە ئەو كەسانەی هەستیارن بەدەست زرنگانەوەیەكی بەهێزی گوێیانەوە بناڵێن.   

ئەو زانایە دوایین زانیارییە فەلەكییەكانی دەستەی فەلەكناسیی " SSGEOS"ی بڵاو كردەوە كە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لە رۆژانی 9 و 10 و 11ی نیسان، چوار كەوتنە سەر یەك هیڵی هەسارەیی روو دەدات كە زۆر گرنگن، سبەش 11ی نیسان هەریەك لە زەوی و عەتارد و خۆر دەكەونە سەر یەك هیڵ، كە رەنگە ئەو رووداوانە كار بكەنە سەر توێكڵی زەوی بە شێوەی بوومەلەرزە، بەتایبەتی لە نێوان 11 بۆ 13ی ئەم مانگە، بێ ئەوەی شوێنەكە دیاری بكات.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل