راوێژكارە سەربازییەكانی ئێران چۆن هێزە تەناهییەكانی عێراق ئاراستە دەكەن؟

:: PM:02:48:10/04/2024 ‌

پێوەندیی عێراق و ئێران شاراوە نییە و تەنانەت شیعەش نكووڵی لێ ناكەن، میلیشیاكانی كە بە وەلائی ناسراون، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران بە مەرجەعی خۆیان دەزانن و دووپاتی دەكەنەوە كە فەرمان لە نووسینگەكەی وەردەگرن و كێبركێشیان لە نێواندا هەیە لەمبارەوە، ئەحمەد جبووری "ئەبو مازن"، كاندید بۆ پۆستی پارێزگار سەڵاحەدین، كە لەلایەن سەركۆماری عێراقەوە لە وەرگرتنی پۆستەكە رێگری لێ كرا، چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات.

وەك لە هەواڵێكی "وان نیوز" هاتووە، جبووری دووپاتی كردەوە هەریەك لە عەسائیب ئەهلولحەق و بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەك سەركردەی سوننە، گوشاریان خستە سەر سەركۆماری عێراق و هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لە پۆستەكەی لێ كرد، ئەگەر فەرمانی دانانی ئەو وەك پارێزگاری سەڵاحەدین واژوو بكات، پێیان گوت ئەگەر فەرمانگە واژوو بكەی لە پۆستی سەركۆمار بەردەوام نابیت، بافڵ تاڵەبانی راستەوخۆ هەڕەشەی لە سەرۆك كۆمار كردبوو ئەگەر واژووی فەرمانی دانانی من بكات، لە پۆستەكە دووری دەخاتەوە.

روونی كردەوە، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ پێكهێنانی حكوومەتی ناوخۆیی، ژمارەیەك راوێژكاری ئێران ئامادە بوون، ئەو لێدوانانەی جبووری باڵادەستیی ئێران بەسەر كاروباری عێراق دەردەخات، بەپێی زانیارییەكان ئەو راوێژكارانە لە چەند ناوچەیەكی هەستیار لە عێراق هەن، لەوانە لە ناوچەی سەوز و بنكە و بارەگە سەربازییەكانی سەر بە حەشدی شەعبی، ئەوان نوێنەرایەتیی سوپای پاسدران دەكەن و فەرمان بۆ فەرماندە باڵاكانی حەشد و هێزە تەناهییەكانیش دەردەكەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل