سەرۆكی حكوومەت نامەیەكی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

:: PM:08:09:10/04/2024 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەكی پیرۆزبایی لە ناریندا مودی سەرۆك وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.
 
سەرۆك وەزیرانی هیندستان لە نامەكەیدا ، بە ناوی خەڵك و حكومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆكی حكومەت دەكات و  ئاماژە بەوە دەكات كە"بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، خەڵك لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاكانی برایەتی و هاوسۆزی و پێكەوەژیانی بیر دێتەوە".

سەرۆك وەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەكەیدا، هیوا دەخوازێت كە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.



وشە - رامیار جەواد