بەشێك لە شۆفێران، ڕێگەی جیاواز دەگرنە بەر بۆ ئەوەی لە كامێرای هاتوچۆدا ڕادەی تیژڕۆییەكەیان ئاشكرا نەبێت، وەك قوڕلێدان، یان چەماندنەوە، یان دانانی بەرگێكی ڕوون كە بە چاوی ئاسایی ژمارەكە دەردەكەوێت، بەڵام لەبەر كامێرادا ژمارەكان دەشێوێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ سزای یاسایی بۆ هەموو ئەم كارە نایاساییانە داناوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم، 11ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕای گەیاند كە هه‌ر شۆفێرێك ده‌ستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات، بە چه‌مانه‌وه یان به قوڕ یان هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه بیشارێته‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت و ده‌درێته دادگا و ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته له كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕه‌وی ناتانپارێزێت، به‌ڵكو تاوانێكی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی توند ده‌بنه‌وه.
هەروەها باسی لە دوو سەرپێچی دەكات كە لە دووەم ڕۆژی جەژندا دوو ئۆتۆمبێلی تابلۆی هەولێریان لە ڕێی هەریر تۆمار كردووە كە تیژڕۆییان كردووە و بە قوڕ داپۆشراون و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێت".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیش بە هەمان شێوە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەم هۆشدارییەی خستووەتە ڕوو.