سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەند پەیامێكی لە سەرۆك و سەركردەكانی جیهانەوە پێ دەگات

:: PM:05:37:11/04/2024 ‌

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەلایەن چەند سەرۆك و سەركردەی جیهانییەوە پێ دەگات و و هیوایان خواستووە هەموو لایەك بە خێر و خۆشی و ئارامی جەژنەكە بەسەر ببەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوێك كە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەم، 11ی نیسان، بڵاوی كردووەتەوە، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌ى پيرۆزبايى له‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ نارێندرا مۆدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان، نيكۆل پاشينيان سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌رمه‌نستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ پێ گه‌يشت.

له‌ نامه‌كاندا وێڕاى پيرۆزبايى و سڵاو و هيواى سه‌ركه‌وتن، سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان و ئه‌رمه‌نستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، هيوايان خواستووه‌ جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان بۆ هه‌موو لايه‌ك خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و جه‌ختيان له‌ خواستى وڵاته‌كانيان بۆ بره‌و‌دان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانی عێراق كردووه‌ته‌وه‌.



وشە - عەبدوڵا عومەر