لە سلێمانی دۆلاری ساختە بڵاو بووەتەوە

:: PM:09:21:11/04/2024 ‌

لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی چەند كەسێك مامەڵەیان بە دۆلاری ساختە كردووە و مەترسی بۆ سەر كڕیارانی دۆلار لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو پەیدا كردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە ئەمڕۆ پێنجشەن، 11ی نیسان، بڵاو كراوەتەوە، تۆڕێكی بازرگانیی دۆلاری ساختەیان گرتووە كە لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا كڕین و فرۆشتنیان پێوە كردوون.

وەك لە ڕاگەیاندراوەكەی ئاسایشدا هاتووە، تۆڕەكە لە چوار كەس پێك هاتوون و هەر چواریان گیراون و دۆلارەكانی پێشیان بووە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، كەسەكان لە نێوان 24-30 ساڵاندا بوون و دانیشتووی شاری سلێمانی و شارۆكەی چەمچەماڵن و بەپێی مادەی 281ی یاسای سزادانی عێراقی گیراون و دراونەتە بەر دادگا.



وشە - عەبدوڵا عومەر