بە سوڵحی عەشایەری ئەو کەسانەی کچێکیان لە شوقەکانی ئیسکان هەڵدایە خوارەوە ئازاد کران

:: PM:09:56:11/04/2024 ‌
ئەو دوو کەسەی کە لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان وەک ئەستێرە خۆیان ناساند و لە شوقەکانی ئیسکان کچێکیان هەڵدایە خوارەوە، بە سوڵحی عەشایەری کێشەکەیان چارەسەر کرد یەکێکیان ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی، 17ی تشرینی دووەمی 2023 سەعات حەوتی بەرەبەیان کچێک لە شوقەکانی ئیسکان هەڵدرایە خوارەوە، دواتر ئاسایش ڕای گەیاند دوو تۆمەتبار گیراون گە ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن.

 دوو کەسەکە ناویان (ف و م) بوو، وشە لەزاری سەرچاوەیەکەوە زانی، لە رۆژی عەرەفە (ف) بە سوڵحی عەشایەری ئازاد کراوە و زیاتر (6 دەفتەر دۆلاریان) داوەتە ماڵی کچەکە.


سەرچاوەیەکی ئاگەدار بە "وشە"ی گوت، (ف) ئەو کەسەی کە لە شوقەی ئیسکان کچێکی هەڵدایە خوارەوە ئازاد کراوە و سوڵحیان لەگەڵ ماڵی کچەکە کردووە.

روونیشی کردەوە، تۆمەتبارەکەی تر هێشتا گیراوە و کەس نەبووە ببێ بە کەفالەتی. 

هەروەها لەبارەی ئەو کچەی کە لەگەڵیان بووە و هەڵدراوەتە خوارەوە، سەرچاوەکە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، کچەکە هیچ کێشەیەکی نییە و سەلامەتە، بەڵام داوای پەنجا هەزار دۆلاری لە ئەو کەسە کردووە کە هەڵی داوەتە خوارەوە و بە زیادەوە پارەکەی پێ دراوە.

وشە/ فەیسەڵ شێخانی


وشە - ئارا هێمن