په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ده‌ڵێت، رێككه‌وتنى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوێكى گرنگ و كاریگه‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ى متمانه له‌نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت دروستبێته‌وه.
ئازاد ئه‌كره‌م، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، چه‌ندین مانگه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى خراپدان و رووبه‌ڕووى كێشه كراونه‌ته‌وه، چونكه مووچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت و نه‌ده‌درا، فه‌رمانبه‌ران ماندووبوون، له‌كاتێكدا خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ریش ده‌بێت خزمه‌تبكرێن و ئه‌و مافه‌ى خۆیان كه هه‌یه مانگانه له‌كاتى خۆیدا دابه‌شبكرێت.
باسى له‌وه‌شكرد، رێككه‌وتنه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق هه‌نگاوێكى گرنگ و پڕ بایه‌خبوو، به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و كۆتایی هێنان به پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه به سیاسى كرابوو، قوتى خه‌ڵكى كرابووه ململانێى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پاره‌كه‌ش لاى به‌غدا بوو ره‌وانه‌ى نه‌ده‌كرد یان مانگانه له‌كاتى خۆى دواى ده‌خست و نه‌یده‌نارد.
گوتیشى، فه‌رمانبه‌ر هه‌میشه چاوى له‌وه‌بوو مانگانه له كاتى خۆى مووچه وه‌ربگرێت، ئه‌ورێككه‌وتن و كۆتایی هێنان به كێشه‌ى مووچه وا ده‌كات فه‌رمانبه‌ر متمانه‌ى به حكوومه‌ت بۆ بگه‌ڕێته‌وه، حكوومه‌ت هه‌ر كارێك بكات بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكه و ئامانجه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك پێش به‌رژه‌وه‌ندى تر بكه‌وێت، حکوومەت دەتوانێ بە رؽککەوتن لەگەڵ بەغدا فەوتاوەکان بدرێتەوە ئەوکات هەموو شت بە دڵی فەرمانبەران دەبێت.
هیوا ره‌شید، چاودێرى سیاسى به "وشه"ى راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌وڵێَكى زۆرى ناوخۆیی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان لاوازبكرێت و كۆتایی به كێشه‌ى مووچه نه‌یه‌ت چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن بوو، به‌ڵام سه‌رۆكى حكوومه‌ت به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى و به پێداگرى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى مووچه كۆتایی به‌و كێشه‌یه هێنا.
وشه/ تایبه‌ت