کامیرۆن: بە ئێرانم گوت هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل

:: PM:10:45:11/04/2024 ‌
دەیڤد کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ڕای گەیاند، بە ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانم ڕاگەیاندووە، خۆیان بپارێزن لە هێرش کردنە سەر ئیسرائیل و نەکەونە داوی هەڵەلێتێگەیشتن.

ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2024 دەیڤد کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕای گەیاند، پێویستە ئێران خۆی بە دوور بگرێت لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و ئەم پەیامەش بە ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دراوە و دووپاتی لەوە کردووەتەوە ئێران نەکەوێتە داوی هەڵە لێتێگەیشتنەوە.

لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران، عەبدوڵاهیان گوتوویەتی، بۆچی کاتێک ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باڵوێسی ئێران لە سووریا، ئێوە هیچ دەنگتان نەکرد. 

پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە ئێران وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بداتەوە و لەم بارەیەوە هەموو وڵاتانی ئەوروپی لەسەر ڕاسپاردەی ئەمەریکا هۆشداریان داوەتە ئێران هێرش نەکاتە سەر تەلئەبیب. 


وشە - ئارا هێمن