لەم هەفتەیە پشوویەك هەیە و ئاگادارییەكیش لەبارەی دەوامەوە بڵاو كرایەوە

:: PM:06:44:12/04/2024 ‌
بەهۆی تەوابوونی پشووەكانی جەژن و رۆژی ئازادیی عێراق، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداری فەرمانبەرانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی و سنوورەكەی دەكاتەوە كە سبەی شەموو 13ی نیسان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە و رۆژێكیش پشوو لەم هەفتەیەدا بەپێی رۆژژمێری حكوومەت بۆ سەرجەم فەرمانبەران راگەیەنراوە. 

ئەمڕۆ 12ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە، رۆژی شەموو 13ی نیسانی 2024، دەوام لە دەزگا تەندروستییەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دەست پێ دەكاتەوە. 

لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاتووە، دوای  تەواوبوونی پشووەکانی  رووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادی عێراق و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ڕۆژی شەموو 13 نیسانی 2024  دەوامی فەرمی لەگشت نەحۆشخانە، فریاکەوتن،  بنکەی تەندروستی و سەنتەرەکان دەست پێ دەكاتەوە. 

لای خۆشییەوە بەپێی رۆژژمێری حكوومەت بۆ دیاریكردنی پشووەكان، 17ی نیسان كە دەكەوێتە رۆژی چوارشەمی هەفتەی نوێ، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەكانەوە پشووی فەرمییە لە گشت دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.


وشە - پۆڵا مەحموود