نوێترین هۆشداری لە بایدنەوە بۆ ئێران

:: PM:10:23:12/04/2024 ‌
لە نوێترین پەیامیدا بۆ ئێران جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری دەدات بە ئێران بیر لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەرئیسرائیل نەكاتەوە و راشی گەیاند كە پێشبینی هێرشێكی خێرای ئێران دەكەن نەك دواخراو. 

ئەمڕۆ هەینی 12ی نیسانی 2024، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری  جۆبایدنی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، ئەمەریكا پابەندە بە پاراستنی ئیسرائیل لەهەر هێرشێك كە ئێران بیەوێت بیكاتە سەر ئیسرائیل و لە پەیامێكیشدا هۆشداری بە ئێران دا بەوەی كە لە هێرشەكەیاندا سەركەوتن بەدەستناهێنن و راشی گەیاند پەیامم بۆ ئێران ئەوەیە كە هێرشەكە ئەنجام نەدات. 

لای خۆشییەوە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس هەر لە زاری بایدنەوە بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەكەین ئێران بیەوێ بەم زووانە هێرشەكە ئەنجام بدات نەك دوای بخات، بەڵام هۆشداری داو پەیامی بۆ ئێران ئەوە بوو كە بیر لە ئەنجامدانی هێرش نەكاتەوە بۆ ئیسرائیل. 

1ی نیسانی 2024، ئیسرائیل كونسوڵگەی ئێرانی لە دیمەشق بۆردمان كرد و بەهۆیەوە 16 كەس كوژران و سوپای پاسدارانیش لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، حەوت ئەندامی سوپاكەیان لەناو كوژراوەكانن و لەناویشیاندا دوو فەرماندەی پلە باڵای سوپاكە هەن و هەر زوو بەڵێنی تۆڵەكردنەوەیان دا.


وشە - پۆڵا مەحموود