ئاسایشی هەولێر: پشێویی و تەقەكردنەكەی مەلائۆمەر كۆنتڕۆڵ كرا

:: AM:01:23:13/04/2024 ‌

 

دوای دروستبوونی شەڕەتەقە لە نێوان دوو ماڵبات لە سنووری شارەدێی مەلائۆمەر، ئاسایشی هەولێر رای گەیاند بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە پشێوی لەناوچەكە دروستكراوە بە تەقەیەكی زۆر و رەوشەكەیش لەلایەن پۆلیس و ئاسایشیەوە كۆنتڕۆل كراوە.

 
ئەمشەو 12 لەسەر 13ی نیسانی 2024،  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و لە راگەیەنراوەكە هاتووە، لەگوندی شەوک سەربە شارەدێی مەلائۆمەر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو ماڵبات دروستبووە و بووە هۆی تەقەیەکی زۆر و دروستکردنی پشێوی لە ناوچەکە.


"لەلایەن هێزەکانمان بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر و هێزەکانی پۆلیسی هەولێر بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیس، سەرجەم هێزەکان لەشوێنی رووداوەکە ئامادەبوون و لەئێستەدا بارودۆخەكە لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنترۆڵ کراوە و  سەرجەم تۆمەتباران دەگیرێن و دەدرێن بەدادگا" لە راگەیەنراوەكەی ئاسایشی هەولێر وا هاتووە.

 



وشە - پۆڵا مەحموود