په‌رله‌مانتارێكی پێشووی كوردستان ده‌ڵێت، رێككه‌وتنی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ریی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوێكی گرنگ و كاریگه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی متمانه له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌تدا دروست ببێته‌وه.
ئازاد ئه‌كره‌م ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ندان مانگه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی خراپدان و رووبه‌ڕووی كێشه كراونه‌ته‌وه، چونكه مووچه‌كانیان دوا ده‌كه‌وێت و نه‌ده‌درا، فه‌رمانبه‌ران ماندوو بوون، له كاتێكدا خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ریش ده‌بێت خزمه‌ت بكرێن و ئه‌و مافه‌ی خۆیان كه هه‌یه مانگانه دابین بكرێت.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، هه‌نگاوێكی گرنگ و پڕبایه‌خ بوو
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، هه‌نگاوێكی گرنگ و پڕبایه‌خ بوو، به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان و كۆتاهێنان به پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه به سیاسی كرابوو، قووتی خه‌ڵكی كرابووه ململانێی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پاره‌كه‌ش لای به‌غدا بوو ره‌وانه‌ی نه‌ده‌كرد یان مانگانه له كاتی خۆیدا دوای ده‌خست و نه‌یده‌نارد.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، فه‌رمانبه‌ر هه‌میشه چاوی له‌وه بوو مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه وه‌ربگرێت، ئه‌و رێككه‌وتن و كۆتاهێنان به كێشه‌ی مووچه وا ده‌كات فه‌رمانبه‌ر متمانه‌ی به حكوومه‌ت بۆ بگه‌ڕێته‌وه، حكوومه‌ت هه‌ر كارێك بكات بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه و ئامانجه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك پێش به‌رژه‌وه‌ندیی تر بكه‌وێت، حكوومه‌ت ده‌توانێ به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، فه‌وتاوه‌كان بدرێته‌وه ئه‌وكات هه‌موو شت به دڵی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت.
هیوا ره‌شید چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ههوڵێَكی زۆری ناوخۆیی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكرێت و كۆتایی به كێشه‌ی مووچه نه‌یه‌ت، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن بوو، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی و به پێداگریی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری مووچه كۆتایی به‌و كێشه‌یه هێنا.
وشه/ تایبه‌ت