ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی كوردستان دەنێرێتە بەغدا

:: AM:11:23:13/04/2024 ‌
بڕیارە سبەی یەكشەم 14ی نیسان، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، ئامادە بكرێت و بۆ بەغدا بنێرێت.

مەولوود سابیر بەڕێوەبەری بانكە بازرگانییەكان ڕای گەیاند، سبەی یەكشەم لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكرێت، هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە دەنێرێتە بەغدا.

بڕیار وایە وەزارەتی دارایی عێراق تا 25ی نیسان، مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت، ئەمەش دوای ئەو رێككەوتنە بوو كە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان كردی.



وشە - سۆران عەزیز