له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستا ته‌زره زیانێكی زۆری به جووتیاران گه‌یاندووه و به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی پارێزگاكه، ئه‌و زیانانه به 600 ملیار تمه‌ن ده‌خه‌مڵێنرێن.
عه‌لی چالێ چالێ به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كرماشان به میدیاكانی راگه‌یاند، باران و ته‌زره‌یه‌كی زۆر له كرماشان باریوه و زیانی بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و باخ و كه‌رتی ئاژه‌ڵداری هه‌بووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، ده‌گاته سه‌رووی 72 هه‌زار دۆنم و زۆرترین زیان به‌ر گه‌نم، جۆ، چه‌وه‌نده‌ر و نۆك كه‌وتووه.
جگه له‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییانه، به رووبه‌ری زیاتر له 13 هه‌زار دۆنم زیان به كه‌رتی باخداری كه‌وتووه
جگه له‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییانه، به رووبه‌ری زیاتر له 13 هه‌زار دۆنم زیان به كه‌رتی باخداری كه‌وتووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دار گوڵی كردووه زیان به‌ر میوه‌كانی گوێز، بادام، ترێ و چه‌ندان جۆری تری میوه كه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی
مێهرنیوز، كه‌رتی ئاژه‌ڵداریش بێ زیان نه‌بووه له‌و باران و ته‌رزه زۆره و لانی كه‌م 24 سه‌ر مه‌ڕ به‌هۆیه‌وه مردار بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌مڵاندنی زیانه‌كان لانی كه‌م 600 ملیار تمه‌ن زیان به‌ر جووتیاران و ئاژه‌ڵداران كه‌وتووه.