ئێران دەستی بەسەر كەشتییەكی ئیسرائیل گرت

:: PM:01:49:13/04/2024 ‌
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، كەشتییەكی بارهەڵگری ئیسرائیل لەلایەن سوپای ئێران لە ئاوەكانی كەنداو دەستی بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی نیسان، میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، كەشتییەكی بارهەڵگری ئیسرائیل لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران، لە ئاوەكانی كەنداو دەستی بەسەردا گیرا.

میدیا عەرەبییەكان باسیان لەوە كردووە، دەستگرتن بەسەر ئەو كەشتییە وەك یەكەم هەنگاوە بۆ دەستپێكردنی شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

ئاماژە بەوەیش كراوە، ئەو دوو وڵاتە لە بەرانبەر یەكتر وەستاون، چاوەڕوانی هەر ئەگەرێك دەكرێت كە شەڕی نێوانیان دەست پێ‌ بكات، ئەوەیش دوای هەڕەشەكانی ئێران كە 48 سەعاتی بۆ هێرشەكانی دیاری كردووە.

هەرچی میدیای ئیسرائیلە دەڵێت، ئەو كەشتییە پێوەندی بە بەریتانیا هەیە نەوەكو ئیسرائیل.


وشە - رامیار جەواد