ماڵێك بەهۆی شۆرتی كارەبا سووتا و شەش كەس مردن

:: PM:02:02:13/04/2024 ‌
میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە لە ناوەڕاستی بەغدا، بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماڵێك سووتا، بەهۆیەوە شەش هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی نیسان، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، بەهۆی شۆرتی كارەبا لە گەڕەكی جادریەی بەغدا، ماڵێك بە تەواوەتی سووتا و بەهۆیەوە شەش كەس گیانیان لە دەست دا.

باس لەوەش كراوە، ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە، دوو ژن و دوو پیاو و دوو منداڵن، تیمی بەرگریی شارستانی هۆكاری سووتانەكەشی بۆ شۆرتی كارەبا گەڕاندووەتەوە.

سووتانی ئەو ماڵە لە كاتێكدا بەهۆی خراپیی خزمەتگوزاری لە بەغدا، رۆژانە بەهۆی رووداوەكانەوە قوربانی هەیە و تیمەكانی فریاكەوتن درەنگ دەگەن بەسەر رووداوەكان.





وشە - رامیار جەواد