له بازاڕێكی گشتیی سیدنی له ئوسترالیا، كه‌سێك به چه‌قۆ په‌لاماری خه‌ڵكی دا و شه‌ش كه‌سی كوشت و نۆ كه‌سی تری بریندار كرد.
چه‌قۆكێشه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كه كوژرا، به‌ڵام تا ئێسته پۆلیس ئاشكرای نه‌كردووه ئه‌و كه‌سه كێیه و بۆچی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، هێرشبه‌ره‌كه به ته‌نیا بووه و هیچ كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه، پۆلیس رای گه‌یاندووه مه‌ترسییه‌كه به ته‌واوی ره‌ویوه‌ته‌وه.
هێرشبه‌ره‌كه به ته‌نیا بووه و هیچ كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه
رووداوه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌موو بووه و جگه له گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، به سه‌تان كه‌س له بازاڕه‌كه هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌ك پارێزراو بن.
كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی له رووداوه‌كه بڵاو كراونه‌ته‌وه و ده‌یسه‌لمێنێت خه‌ڵك له ترسی په‌لاماری چه‌قۆكێشه‌كه راده‌كه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان ده‌كوژرێن یان بریندار ده‌كرێن.