وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند كه بڕیار بۆ لێخۆشبوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان له پێشینه‌ی كشتوكاڵی دراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه پاڵپشت به نووسراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه "پاڵپشت به نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیار درا سه‌رجه‌م پێشینه كشتوكاڵییه‌كان، كه له‌سه‌ر شه‌هیدان پاكتاو بكرێن."
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێ، بڕیاره‌كه، شه‌هیدانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌كانی شه‌ڕی داعش و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتییانی خۆبه‌خش و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی ده‌گرێته‌وه.
پێشتر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر لێخۆشبوو‌ن له شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له گشت پێشینه كشتوكاڵییه‌كان، هاوشێوه‌ی پێشینه‌كانی تر و به‌پێی زانیاریه‌كان، پێشینه‌ی قه‌رزی كشتوكاڵی له نێوان 80 ملیۆن دینار و 150 ملیۆن دینار و 500 ملیۆن دیناره.