ئه‌هرۆن برێگمان شاره‌زا له بواری سیاسی و پرسه ته‌ناهییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مامۆستای زانكۆ له كۆلێژی ''كینگ'' له له‌نده‌ن، هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی ئێرانی به مێژوویی له قه‌ڵه‌م دا، چونكه هێرشه‌كان یه‌كه‌مین نموونه‌ی هێرشی ڕاسته‌وخۆی ئێران بوو بۆ ناو خاكی ئیسرائیل.
له ماوه‌ی ڕابردوودا ئێران له ڕێی دارده‌سته‌كانیه‌وه شه‌ڕی ئیسرائیلی كردووه و به شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆ دوژمنایه‌تیی ئیسرائیلی كردووه، لای خۆیه‌وه كوشتنی فه‌رمانده دیاره‌كانی ئێران به بێ ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ، به‌شێك بووه له ستراتیجی ئیسرائیل بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران.
مێژووی هه‌ڵكشانی پێكدادانه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل...
كانوونی دووه‌می 2020: ئیسرائیل پێشوازی له كوشتنی قاسم سلێمانی كرد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له هێرشێكی درۆنیدا له به‌غدا، له وه‌ڵامدا ئێران چه‌ندان مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد له عێراق و به‌مه‌یش 100 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بریندار بوون.
ساڵی 2021-2022: له ته‌مووزی 2021 تانكه‌رێكی نه‌وت كه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك بوو له نزیك عومان و كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی خاوه‌ندارێتی ده‌كرد، هێرشی كرایه سه‌ر و دوو ئه‌ندامی كه‌شتییه‌كه كوژران، به‌رپرسه ئیسرائیلییه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ ئێران درێژ كرد، هه‌رچه‌نده میدیای فه‌رمیی ئه‌و وڵاته به ئاشكرا به‌رپرسیارێتی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام هه‌ندێك له میدیاكانی ئێران باسیان له‌وه كرد هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كه، له وه‌ڵامی هێرشێكی ئیسرائیل بووه بۆ سه‌ر بنكه ئێرانییه‌كان له سووریا، دواتر له كانوونی یه‌كه‌می 2021 ئیسرائیل موحسین فه‌خریزاده زانای باڵای ئه‌تۆمی ئێرانی كوشت، هه‌روه‌ها له ئایاری 2022 عه‌قید سه‌یاد خودایی فه‌رمانده‌ی دیاری سوپای پاسداران كوژرا.
ساڵی 2023: له دوای ده‌ستپێكی شه‌ڕی غه‌زه، میلیشیاكانی ئێران بۆ هاوكاری حه‌ماس هێرشی پچڕپچڕیان كردووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل، له كۆتایی ساڵی 2023 ئێران ئیسرائیلی به كوشتنی سه‌ید ڕازی موسه‌وی ڕاوێژكاری باڵای سوپای وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد له سووریا، موسه‌وی هاوڕێی نزیكی قاسم سلێمانی بووه و ڕۆڵی دیاری هه‌بووه له پڕچه‌ككردنی حزبوڵای لبنان، ئیسرائیل كوشتنی موسه‌وی نه‌گرته ئه‌ستۆ.
2024 : ئیسرائیل له‌ناو جه‌رگه‌ی به‌یرووت ساڵح عارووری سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌ماسی كوشت و دوای هێرشه‌كه، حزبوڵای لبنان به شێوازێكی چڕ باكوری ئیسرائیلی بۆردمان كرد، له كۆتایی كانوونی دووه‌می 2024، ئێران ئیسرائیلی به هێرشكردنه سه‌ر دیمه‌شق تۆمه‌تبار كرد.
مانگی ئادار و نیسان: شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا گه‌یشته لووتكه و ئیسرائیل هێرشی ڕاسته‌وخۆی كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له سووریا، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێران بۆ یه‌كه‌مین جار دوێنێ شه‌و هێرشی ڕاسته‌وخۆی درۆنی و مووشه‌كی كرده سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێی بژارده‌كانی به‌رده‌م سوپای ئیسرائیل ده‌كرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران، له‌به‌ر نه‌بوونی پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر ئێران، ئیسرائیل ناچاره به ته‌نیا وه‌ڵامی تاران بداته‌وه.