دەستەی وەبەرهێنان نرخی كارەبای شارەكانی نیشتەجێبوونی لە هەولێر دیاری كرد

:: PM:05:21:14/04/2024 ‌

دەستكەوتەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خزمەتگەیاندنی بە هاووڵاتییان بە شێوازی جیاجیا ناوەستێت، لە ماوەی ئەم مانگەدا چەندان موژدەی خۆش بە هاووڵاتییان درا، لەو چوارچێوەیەدا دەستەی وەبەرهێنان نرخی كارەبای شارەكانی نیشتەجێبوونی لە سنووری پارێزگای هەولێر دیاری كرد.
  
لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، دوا بەدوای نووسراومان ژمارە 1250 لە 3ی ئاداری 2024، هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا وێنەیەك لە نووسراوی پارێزگای هەولێر ژمارە 3525 لە 24ی ئاداری 2024 تان بۆ رەوانە دەكەین سەبارەت بە دیاریكردنی نرخی خزمەتگوزاریی كارەبای مۆلیدە لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون، كە ئێستە بووەتە 300 دیناری عێراقی بۆ یەك كیلۆ وات لە سعاتێك، پێتان رادەگەیەنین كە پێویستە پابەند بن بە ناوەڕۆكی نووسراوەكە، بۆ ئاگاداریتان و ئەنجامدانی كاری پێویست، بە پێچەوانەوە بە پێی یاسا و رێنماییەكان مامەڵەتان لەگەڵدا دەكرێت.

















وشە - مه‌حموود ئیسماعیل