جەژن 500 هەزار گەشیار لە دیاربەكر بوون

:: PM:07:14:14/04/2024 ‌
دیاربەكر بە بوونی كولتوورێكی دەوڵەمەند لە ڕێزی پێشەوەی ئەو پارێزگایانە دێت كە گەشتیارێكی زۆر سەردانی دەكەن، گەشتیارێكی زۆر لە سەرانسەری توركیاوە بە مەبەستی بینینی ئەو كولتوورە دەوڵەمەندە و بەهاكانی ئایینی، ڕوویان لەو شارە كردووە. 

شوێنە مێژووییەكانی وەك، مۆزەخانەی ئیچكالا، مزگەوتی گەورەی مێژوویی، پردی ئۆن گوزلو، كلێسا نۆژەنكراوەكان كە هەموویان لە لیستی كەلەپووری یۆنسكۆدان، سەرنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەكێشێت.

بەشێكی زۆر لە سەردانیكارانی دیاربەكر بە هۆی پڕبوونی هۆتێل و میوانخانەكان ناچاربوون پەنابەرنە بەر ناوچەكانی دەوروبەری دیاربەكر و لەوێ بمێننەوە.

بازاڕی جگەری دیاربەكر و شیرینی قەدایفی دیاربەكریش گەرم بوو كە بە دوو خواردنی ناوازی شارەكە دەناسرێت و خەڵكێكی زۆر لە نۆرەی خواردندا وەستابوون.

هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران، هەم بووە جێی سەرسووڕامانی بەرپرسانی گەشتیاری و هەم دڵخۆشی خەڵكی بازاڕی لێكەوتەوە.

سەرۆكی سەندیكای گەشتیاریی و خاوەن هۆتێلەكان دەنیز گولەر بە "ئانادۆڵۆ"ی ڕاگەیاند كە، هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران بۆ دیاربەكر هەموو لایەكی دڵخۆش كردووە.

روونیشی كردەوە كە لە جەژنەكانی پێشوودا هۆتێلەكان قەرەباڵغییان پێوە دیار بوو، ئەمجارە بە تەواوی هەموویان پڕ بوون.

دووپاتی كردەوە كە ژمارەی گەشتیاران 500 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ئەوەش لە مێژووی شارەكەدا بێ وێنە بووە.



وشە - وشه‌