شاره‌زایه‌كی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت، دوای ھه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێسته ساردییه‌ك به كۆمسیۆن و لایه‌نه‌كانه‌وه دیاره بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات و وه‌ك له به‌یاننامه‌ی پێشوویاندا هاتووه، ناچنه هه‌ڵبژاردنێكه‌وه پێشتر دیزاین كرابێت و سیستمێكی سه‌پێنراو بێت له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
د.ئارام نه‌جمه‌دین شاره‌زای بواری هه‌ڵبژاردن، بۆ "وشه" گوتی، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژادن خشته‌یه‌كی ھه‌یه پێی ده‌گوترێت خشته‌ی كرداره‌كان و ئه‌و خشته‌یه كاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ ھه‌ڵبژاردن به‌پێی كات دیاری ده‌كات و ھه‌ر كارێك پێویستی به‌كاتێك ھه‌یه، بۆیه پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامه له ھاوپه‌یمانی و تۆماركردنی كاندیده‌كان و تۆماركردنی ناوی كارمه‌ندانی سه‌رسندووق و دانه‌وه‌ی كارتیش به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌و رژدیه نیه له‌كاره‌كان نه‌ك ته‌نیا له لایه‌ن كۆمسیۆن، به‌ڵكو له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانیشه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر دڵنیابووانه ھه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ئێسته له ھه‌ڵمه‌تێكی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌ستمه هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئاسان نیه بێ پارتی ھه‌ڵبژاردن بكرێت، بۆیه ھه‌ڵبژاردن چاوه‌رێ ده‌كرێت دوابخرێت بۆ ساڵی داھاتوو و له‌گه‌ڵ ھه‌ڵبژاردنی عێراق بكرێت.
وشه/ بڵند ئیبراھیم