جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، سه‌ردانی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق، چونكه كورد و سونه پاڵپشتی له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆشكی سپیه و له‌گه‌ڵ جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌گڤان سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه و له‌كاتێكی زۆر گونجاودابوو، بۆیه سوودی بۆ ھه‌موو عێراق ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی بۆ دروست نه‌كرێت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی بۆ دروست بكرێت، بۆیه ئه‌وسه‌ردانه ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمان له‌عێراق به‌رده‌وام بن و خاڵی سه‌ره‌كی سه‌ردانی سوودانیش بۆ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكایه و كورد و سوننه‌ش له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانن له عێراق .
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق ناكشێنه‌وه و ده‌مێننه‌وه، چونكه عێراق پێویستی به‌و ھێزانه ھه‌یه به‌ھۆی بوونی جموجۆڵی ناوچه‌كه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم